لە یارییەكانی قۆناغی یەكەمی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، عەینی ئیماراتی میوانداری هیلالی سعودی كرد.

لە تایمی یەكەم، لە خولەكی 26 رێنان لۆدی گۆڵی یەكەمی هیلالی تۆماركرد، لە خولەكی 39 سوفیان رەحیمی ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە، بەڵام هیلال لە كۆتاییەكانی تایمەكە هێزی خۆی پیشاندا و دوو گۆڵیان لەڕێگای ساڤیچ و سالم دەوسەریەوە تۆماركرد لە خولەكەكانی دوو لەگەڵ پێنجی كاتی زیادكراو.

لە تایمی دووەم، لە خولەكی 62 سانابریا گۆڵی دووەمی عەینی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 65 دەوسەری چوارەمی گۆڵی یانە سعودییەكەی تۆماركرد، تەنیا دوو خولەك دواتر سۆفیان رەحیمی گۆڵی سێیەمی بۆ عەین تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 75 سالم بۆ پێنجەمجار گۆڵی یانەی خاوەن یاریگای هەژاند.

هەرچەند لە خولەكی شەشی كاتی زیادكراوی تایمەكە سۆفیان رەحیمی بە لێدانی سزا گۆلی چوارەمی عەینی تۆماركرد بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە و سەرەنجام هیلال بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ یارییەكەی بردەوە.

لە یارییەكانی تریشدا، یانەی شورتەی عێراقی لەگەڵ پاختۆری ئۆزبەكساتانی یەكسان بوو، سەدی قەتەریش بە گۆڵێكی بێوەڵام لە پێرسپۆلیسی ئێرانی بردەوە.