
لە قۆناغی 16ـەی چامپیۆنزلیگ، ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای میتروپۆلیتانۆ میوانداری ئینتەر میلانی كرد.
لە تایمی یەكەم ئەتلەتیكۆی خاوەن یاریگا زیاتر دەهاتنە پێشەوە و ئینتەر میلانیش سەرەڕای ئەوەی زیاتر تۆپیان لەلابوو بەڵام بە هێرشی هەڵگەڕاوە دەگەشتنە سەر گۆڵەكەی ئۆبلاك، لە ئاكامی هێرشێكدا لە خولەكی 33 دی ماركۆ گۆڵی یەكەمی بۆ تۆماركردن بەڵام تەنیا دوو خولەك دواتر گریزمان ئەنجامەكەی بۆ ئەتلەتیكۆ یەكسانكردەوە و ئەو تایمە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم ئەتلەتیكۆی میواندار لە پێناو تۆماركردنی گۆڵی دووەم هاتنەوە نێو یاریگا تا ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە لەبەر ئەوەی لە یاری یەكەمدا بە گۆڵێكی بێوەڵام تووشی شكست هاتبوون، چەندین هێرشیان برد و لە خولەكی 87 لە هێرشێكدا مێمفێس دێپای گۆڵی دووەمی ڕۆخێ بلانكۆسی تۆماركرد و كاتی یاسای یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات و پەنا برایە بەر دوو تایمی زیادكراو.
لە دوو تایمەكەدا هیچ گۆڵێك نەبینرا و سەرەنجام پەنا برایە بەر لێدانە یەكلاكەرەوەكان تێیدا ئەتلەتیكۆ مەدرید بە ئەنجامی سێ بە دوو براوە بوون و گەیشتنە قۆناغی چارەكی كۆتایی، ئینتەر میلانیش ماڵئاوایكرد.