لە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزڵیگ و لە كۆمەڵەی هەشتەم یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی میوانداری یانەی شاختاری ئۆكرانی كرد.

لە تایمی یەكەمیانەی بەرشەلۆنە بە بەهێزی دەستیپێكرد و لە خولەكی 28ی یارییەكە فێران تۆرێس گۆڵی پێشكەوتنی یانە كەتەلۆنیەكەی تۆماركرد و پاش هەشت خولەك فێرمین لۆپێزی یاریزانی لاوی یانەكە دووەم گۆڵی یانەكەی تۆماركرد.

لە تایمی دووەم یارییەكە ركابەرییەكی بەهێزی بە خۆیەوە بینی و هەردوو یانە بەردەوام هەلی گۆڵكردنیان دروست دەكرد تا لە خولەكی 62 یانەی شاختار جیاوازیەكەی كەم كردەوە بۆ گۆڵێك كە لەلایەن جیۆرجی سوداكۆڤ تۆماركرا.

سەرەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە كۆتای هات و یانەكە بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەكەی دەبینرێت و شاختار بە سێ خاڵ لە پلەی سێیەمە.

لە یارییەكی تری كۆمەڵەی پێنجەم یانەی لازیۆی ئیتاڵی رووبەروی یانەی فاینۆردی هۆڵەندی بوویەوە و یارییەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك دۆڕاند ، یانە ئیتاڵیەكە بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی سێیەمە و فاینۆرد بە شێوەییەكی كاتی بە شەش خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەكەیە .