
لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پاریس سان جێرمان میوانداری بروسیا دۆرتمۆندی كرد.
لە تایمی یەكەم پاریسی خاوەن یاریگا باشتر بینران و بە پشت بەستن بە هاندەرانیان هێرشی زیاتریان دەبرد و كۆنترۆڵی تۆپیان لابوو، بەڵام نەیانتوانی هیچ گۆڵێك تۆماربكەن و تایمی یەكەم بە یەكسانی كۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم هەر لە سەرەتاكان و لە خولەكی 50 هومێڵز دۆرتمۆندی میوانی پێشخست و ئەركی پاریسییەكانی قورسكرد، پاش ئەوە پاریسیەكان بە تەواوی كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد و دۆرتمۆندیش تەنیا بەرگری دەكرد و پشتی بە هێرشی هەڵگەڕاوە دەبەست، بەڵام هیچ كامیان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن و یارییەكە بە گۆڵێكی بێوەڵام لە بەرژەوەندی بروسیا دۆرتمۆند كۆتایی پێهات.
بە پشت بەستن بە یاری هاتن و چوون بروسیا دۆرتمۆند بە دوو گۆڵی بێوەڵام شكستی بە پاریس هێنا و گەیشتە یاری كۆتایی و چاوەڕێی براوەی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن دەكەن.