لە یارییەكی قۆناغی 16 چامپیۆنزلیگ پۆرتۆ میوانداری ئارسناڵی كرد.

لە تایمی یەكەم سەرەڕای ئەوەی ئارسناڵ كۆنترۆڵی یارییەكەی كردبوو بەڵام پۆرتۆ زیاتر دەگەیشتە سەر گۆڵی تیپەكەی ئارتێتا و نزیكتر بوون لە گۆڵ تۆماركردن، سەرەڕای ئەوەش هیچ گۆڵێك تۆمارنەكرا.

لە تایمی دووەمیش هاوشێوەی تایمی یەكەم درێژەی كێشا تا دوا خولەكەكان و كاتێك لە خولەكی  چواری كاتی زیادكراو گالێنۆ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ پۆرتۆ تۆماركرد و سەرەنجام یارییەكە بە گۆڵێكی بێوەڵام لە بەرژەوەندی پۆرتۆی خاوەن یاریگا كۆتایی پێهات.

وا بڕیاریشە یاری گەڕانەوە لە 12 مانگی داهاتوو لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە ئارسناڵ بەڕێوەبچێت.