لە یارییەكانی كۆمەڵەی دووەم چامپیۆنزلیگ، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە یاریگای ئیمارات میوانداری یانەی لانسی فەڕەنسی كرد.

لە تایمی یەكەم یانەی ئارسناڵ باشتر بینرا و لە خولەكی 13 كای هاڤێرتز گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد، لە خولەكەكانی 21 و 23 ئارسناڵ دوو گۆڵی تری تۆماركرد لەلایەن خیسۆس و ساكا ، گەنەرز بەردەوام بوو لە گۆڵەكانی و لە خولەكی 27 مارتنێلی چوارەم گۆڵی تۆماركرد و لە خولەكی یەكی كاتی زیادكراوی تایمی یەكەم ئۆدیگارد پێنجەم گۆڵی تۆماركرد.

لە تایمی دووەمدا ئارسناڵ بەردەوام بوو لە ئێستە بەرزەكەی و توانی لە خولەكی 86 بە لێدانی سزا شەشەم گۆڵ تۆمار بكات لەلایەن جۆرجینیۆی ئیتاڵی.

سەرەنجام یانەی ئارسناڵ بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە لانسی بردەوە خۆی گەیاندە قۆناغی 16 چامپیۆنزلیگ.

لە یارییەكی تردا یانەی ئینتەر میلان ئیتاڵی میوانداری یانەی بەنفیكای پورتوگالی كرد و یارییەكەش بە یەكسان بوون بە سێ گۆڵ بۆ هەر لایەك كۆتای هات.

لە درێژەی یارییەكان یانەی ڕیاڵ سۆسیداد ئیسپانی ڕووبەڕووی یانەی سالزبۆرگی نەمسای بوویەوە یارییەكەش بە یەكسان بوون بە بێ گۆڵ كۆتایی هات.