لە یارییەكی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگی ئاسیا یانەی نەسڕ میوانداری فەیحای كرد.

لە تایمی یەكەم نەسڕ زۆر باشتر بینران و لە خولەكی 17 ئۆتاڤیۆ گۆڵی یەكەمی بۆ تۆماركردن، پاش ئەوەش چەندین هەوڵی تریاندا بەڵام نەیانتوانی گۆڵی دووەم تۆماربكەن.

لە تایمی دووەم دووبارە نەسڕ بە تەواوی كۆنترۆڵی یارییەكەی كردووە و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یانەی میوان، فەیحاش تەنیا بەرگریان دەكرد و یەك لێدانیان ئاڕاستەی گۆڵی خاوەن یاریگا نەكرد، لە كۆتاییەكانی یارییەكە و لە خولەكی 86 رۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی نەسڕی تۆماركرد و سەرەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی نەسڕ كۆتایی پێهات.

لە ئەنجامدا بە ئەنجامی یاری هاتن و چوون نەسڕ بە سێ گۆڵی بێوەڵام سەركەوتنی بەدەستهێنا بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی و فەیحاش ماڵاوایكرد.