
لە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، عەینی ئیماراتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری هیلالی كرد.
لە تایمی یەكەم كوڕانی عەین هیلالییەكانیان تووشی شۆك كرد كاتێك سێ گۆڵیان لە خولەكەكانی 6 و 26 و 38 لەڕێی یاریزان سۆفیان رەحیمیەوە تۆماركرد كە دوانیان لێدانی سزا بوو، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم لە خولەكی 49 ماڵكۆم گۆڵێكی تۆماركرد و جیاوازییەكەی بۆ هیلال كەمكردەوە، بەڵام لە خولەكی 56 كاكو بۆ چوارەمجار گۆڵەكەی محەمەد ئۆوەیسی هەژاند، پاش ئەو گۆڵەش كوڕانی هیلال كەوتنەوە خۆیان و كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد، بەڵام توانیان تەنیا یەك گۆڵی تر لە خولەكی 78 لەلایەن سالم دەوسەریەوە تۆماربكەن و سەرەنجام یارییەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژوەندی عەین كۆتایی پێهات.
وا بڕیاریشە هەردوو یانە لە 23ی ئەم مانگە دووبارە لە یاریگای هیلال روبەڕوی یەكتر ببنەوە بۆ یەكلایكردنەوەی یانەی سەركەوتوو بۆ یاری كۆتایی.