لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ـی چامپیۆنز لیگی كۆنكاكاف یانەی ئینتەر میامی لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری لە ناشفێڵی هاونیشتیمانی كرد.

تایمی یەكەم، لە سەرەتاوە ئینتەر میامی گورزی خۆی وەشاند و لە خولەكی هەشت بە ئەسیستی میسی، لویس سوارێز گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، دواتریش لە خولەكی 23 لیۆنێل مێسی گۆڵی یەكەمی خۆی و دووەمی یانەكەی تۆماركرد و كۆتایی بە نیوەكاتی یەكەم هات.

لە تایمی دووەم، ئاستی هەردوو یانە لەیەكەوە نزیك بوو، بە جۆرێك لە خولەكی 63 خاوەن یاریگا لە رێگەی رۆبێرت تایلۆرەوە گۆڵی سێییەمیان تۆماركرد، وەڵامی ناشفێڵیش تەنیا گۆڵێكی خولەكی سێی كاتی زیادكراوی ئەو تایمە بوو، بەڵام هیچ سودێكی پێ نەگەیاندن.

سەرەنجام بە یاری چوون و گەڕانەوە ئینتەر میامی توانی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەكە لە سودی خۆی تەواو بكات و بگاتە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.