دوای ئەوەی بەرشەلۆنە لە یارییەكەیان بەرامبەر شاختار شكستیان هێنا، هاوكات چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە هەواڵێكی ناخۆشی پێگەیشت.

بەگوێرەی ئەوەی رۆژنامەی ماركا بڵاوی كردووەتەوە ، رۆناڵد ئاراوخۆ دوای یارییەكەیان بەرامبەر شاختار توشی پێكانێكی نوێ هاتووە لە ماسولكەی بەشی سەرەوەی رانی.

بەڵام سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە پزیشكانی بەرشەلۆنە گەشبینن بەوەی پێكانەكەی سەخت نەبێت و تەنها ئازارێكی ماسولكەیی بێت.هەروەها ئەوە رونكراوەتەوە پشكنینی پزیشكی بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی بزانرێت یاری داهاتوو ئامادە دەبێت یاخود نا.