پێش ئەوەی بەرشەلۆنە رووبەرووی رایۆڤاییكانۆ ببێتەوە، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بلاوگرانا وتی: دەرفەتێكی زۆر باشە بۆ دڵنیابوون لە پاڵاوتن بۆ جامی سوپەر یارییەكە زۆر گرنگە و دەمانەوێت هەر لەسەرەتاوە بڕیاری لەسەر بدەین و یەكلایبكەینەوە.

چاڤی لەسەر دەنگۆی دورخستنەوەی دەڵێت: یانەكە ئارامی و حەماسەتم پێدەگەیەنێت و ئێمەش بەردەوامین بە هەمان روحیەتەوە، هەروەها تێدەگەم كە ژاوەژاو هەیە لە دەرەوەی یانەكە بەڵام راستی بابەتەكە ناگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەواڵی پێدەگات، بەڵام ئەوەی بۆ ئەو گرنگە ئەوەیە كە متمانەی سەرۆك لاپۆرتا و دیكۆی هەیە، كە بەردەوام دەبێت و هیچ شتێك ناگۆڕێت.

چاڤی وتیشی: من ئارامم و بە پەرۆشم بۆ یارییەكەمان بەرامبەر ڤایكانۆ، لەگەڵ لاپۆرتا و دیكۆش كۆدەبینەوە و ئەگەر شتێك هەبێت دەبێت باسی لێوە بكەین و هەر شتێكی تازەش هەبوو رایدەگەیەنین.

دوپاتیشیكردەوە، لە كۆتاییدا وتی: دڵخۆشە، چونكە لە باشترین یانەی جیهانە، ڕەخنەش وا دەكات پێشبكەوێت، هەروەها خواستێكی گەورەی هەیە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كە دەتوانن بەردەوامبن لە ڕكابەریكردن.