چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە سەبارەت بە یارییەكەیان بەرامبەر سێڵتافیگۆ لە هەفتەی 25 خولی ئیسپانیا دەڵێت: ڕكابەرێكمان هەیە كە بە یەكێك لە باشترینەكان دادەنرێت، لە ڕووی تاكتیكییەوە ئامادەكاری تەواو دەكەن، پێم وایە سێڵتا شایەنی خاڵی زیاترە لەوەی كە هەیانە، هەروەها ئەگەر بمانەوێت بەردەوامبین لە كێبڕكێكردن دەبێت سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنین، بەڵام ئێمە لە دەرەوەی یارگای خۆمان باشتر یاریدەكەین تا لە یاریگای خۆمان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ دیكۆ و لاپۆرتا و ژوری جلگۆڕینی بەرشەلۆنە یەكگرتوون، پەیامی یەكڕیزی و تەبایی و كاركردن بەردەوامە.

دەربارەی رۆیشتنی دی یۆنگیش وتی: فرێنكی یاریزانێكی زۆر گرنگە، یاریزانێكی زۆر نایابی تۆپی پێیە، هەست بە ئاسوودەیی دەكات لە یانەكەدا، ئەوەش بەندە بە یانەكە و بیركردنەوەی خۆی لە بارەی داهاتووی.

سەبارەت بە رۆمیۆ و رۆبێرتۆ ئاشكرایكرد، هەردووكیان هەنگاوێك دوورن لە گەڕانەوە، و ئەگەر بەرامبەر سێڵتا ئامادە نەبن، ئەوا بۆ یارییەكەی ناپۆلی دەگەڕێنەوە.

چاڤی وتیشی هەست بە دڵتەنگی دەكەم كە یانەی ژیانم جێدەهێڵم، هەر لە گەنجیەوە هەمیشە بەرشەلۆنەم لە پێش هەموو شتێكەوە داناوە، بەڵام بڕیاری رۆیشتنم لە بەرژەوەندی یانەكە بووە و هاندەرانیش چەپڵەیان بۆ لێدام چونكە لە بارودۆخەكە تێدەگەن.