چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەكۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی یاریەكەیان بەرامبەر خیتافی ڕایگەیاند كە ئەوانە بەهێزن و خاوەنی تیپێكی توندن و لەناو یاریگای خۆیاندا ئەنجامی زۆرباش بەدەستدەهێنن لەبەرئەوە ڕووبەڕوی ڕكابەرێكی قورس دەبنەوە و پێویستیان بەوەیە بەتەواوی ئامادەبن.

وتیشی: بەباشترین پێكهاتەوە یاریەكە ئەنجام دەدەین و سەرەڕای ئەو پێكانانەی لە تیپەكەدا هەمانە بەڵام خاوەنی چەندین یاریزانین كە دەتوانن بەباشترین شێوە بۆشاییەكان پڕبكەنەوە.

چاڤی ئاماژەی بەوەشكرد كە پێویستە پشوو بە هەندێك لە یاریزانەكانیان بدەن بەڵام هەفتەی داهاتوو سەرجەم یاریزانەكان ئامادەی یاریكردن دەبن كە پێدری و دی یۆنگیش لەخۆدەگرێت.

لەبارەی كۆتا هەفتەكانی خول ئیسپانیەوە چاڤی ئاشكرایكرد كە سێ بۆ چوار هەفتەی داهاتوو كلیلێك دەبێت چونكە ئەگەر بتوانین بردنەوە بەدەستبهێنین ئەوكاتە نازناوەكە بەدەست دەهێنین.