رۆژنامەی تێلیگراف لە هەواڵێكی چاوەڕوان نەكراودا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتووەتە یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ دەبێت ئەو یانەیە بڕی پێنج ملیۆن پاوەن بدات بە یانەی چێڵسی بەهۆی ئیدین هازاردەوە.

رۆژنامەكە رایگەیاندوە، هەرچەندە هازارد حەوت مانگە وازی لە یاریكردن هێناوە و گرێبەستەكەی بە رێككەوتن لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید هەڵوەشاندەوە بەڵام بە پێی خاڵێكی ناو رێككەوتنی نێوان ریاڵ مەدرید و یانەی چێڵسی كاتێك ئەو یاریزانە لە یانە لەندەنیەكەوە چووە یانەی شاهانە دەبێت تا هاوینی ساڵی 2025 هەر وەرزێك ریاڵ مەدرید چووە یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ پێویستە بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ بە یانە لەندەنیەكە بدەن.

لە بەرامبەردا، خوان كامێلۆی وتەبێژی میدیایی یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێكدا رەتیكردەوە باسی ئەو بابەتە بكەن چونكە هەرگیز زانیاری ناو گرێبەستەكان باس ناكەن ئەوەش گومانی زیاتری خستووەتە سەر بابەتەكە و راستی ئەو پارە دانە بە یانە ئینگلیزیەكە.