جواو فیلیكس پاش ئەوەی دۆخی لەگەڵ ئەتلەتیكۆمەدرید باش نەبوو، لە كۆتا رۆژەكانی هاوینی رابردوو بە شێوەیەكی خواستن و بۆ ماوەی یەك ساڵ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە كرد، لە سەرەتادا ئاستێكی باشی لەگەل یانەكە پێشكەش كرد بەڵام ئەم ئاستە بەرزەی بەردەوام نەبوو.

لە ئێستادا ڕۆژنامەی سپۆرتی نزیك لە بارشا بڵاویكردوەتەوە، چاڤی هەر لەسەرەتاوە حەزی لە گواستنەوەی ئەم ئەستێرە پورتوگالییە نەبووە و پێی باشتر بووە یاریزانێكی دیكە لەبری جواو بگوازنەوە، بەڵام بارودۆخی ئابوری بەرشەلۆنە وایكرد نەتوانن یاریزانێكی تر بگوازنەوە، لە كۆتایدا راهێنەرەكە گواستنەوەی ئەستێرە پورتوگالییەكەی پێ باشتر بووە لەوەی هیچ یاریزانیك نەگوازنەوە.

ئاستی جواو فیلیكس لە چەند هەفتەی ڕابردوودا وایكردووە دەنگۆی زۆر ببیسترێت سەبارەت بە ئەگەری جێهێشتنی بەرشەلۆنە لە

كۆتایی ئەم وەرزەدا، هەروەها سپۆرت جەخت لەوە دەكاتەوە كە بەردەوامبوونی یاریزانەكە لە یانەكەی كەتەلۆنیا یەكێك نییە لە ئەولەویەتەكانی یانەكە بۆ وەرزی داهاتوو، هەرچەندە یاریزانەكە حەز دەكات لە بارسا بمێنێتەوە، بەڵام بۆ ئەمە دەبێت سەرەتا متمانەی ستافی تەكنیكی بەدەستبهێنێت.