
پاش ئەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ مەترسی پێكانی لەسەر بوو چاڤی بڕیاریدا لە یاری بەرامبەر گرانادا بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی پێنەبەستێت تا لە پێكان بیپارێزێت، بەڵام پاش تووشبوونی كۆندی بە پێكان چاڤی راهێنەری بەرشەلۆنە بە ناچاری ئاراوخۆی لە خولەكی 44 هێنایە ناو یاریگا.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە چاڤی راهێنەر نیگەرانە لە بەشداریكردنی یاریزانە ئۆرۆگوایەكەی یانەكەی لە یاریە نێودەوڵەتیەكان بەهۆی مەترسی تووشبوونی بە پێكان.
ئەوەی زیاتر چاڤی نیگەران كردووە ئەوەیە كە كۆندێی یاریزانی تیپەكەی بۆ ماوەی پێنج بۆ شەش هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە، لە ئەگەری تووشبوونی ئاراوخۆ بە پێكان ئەوا راهێنەرەكەی بەرشەلۆنە تووشی كێشەیەكی گەورە دەبێتەوە.
رۆناڵد ئاراوخۆ پێش مۆندیالی 2022 بە نزیكی ئەم كاتانە لە یاری هەڵبژاردەكان تووشی پێكانێكی قورس بوو بەهۆیەوە بەشداری مۆندیالی نەكرد.