
پێش روبەڕوبوونەوەی پاریس سان جێرمان، چاڤی راهێنەری بەرشەلۆنە وتی، ئەم یارییە دەرفەتێكی زۆر باشە بۆ ئێمە وەك یانەیەك چونكە لە یاریگای خۆمان یاریدەكەین و ئەوەش لە بەرژەوەندی ئێمەیە، پێویستە بۆشاییەكان بدۆزینەوە و كەسایەتی خۆمان نیشان بدەین.
راشیگەیاند، ئارەزووی لەوەیە پێدری و گۆندوگان لە نزیك ناوچەی سزا یاری پێبكات وە نەبوونی كریستینسن و یاریزانەكانی تریش بێگومان زیانیان پێدەگەینن بەڵام دەبێت بە تەواوی بوونیانەوە بجەنگن.
سەبارەت بە پەیامی خوان لاپۆرتاش باسی لەوەكرد، سەرۆكەكە پێی وتووە دەیەوێت لەگەڵ یانەكە بمێنێتەوە و لە هۆڵی وەرزشدا ئامادەبێت ئەوەش ساتێكی زۆر گرنگە بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە.
وتیشی: ئێمە چانسی ئەوەمان هەیە دوای پێنج وەرز بگەینە قۆناغی پێش كۆتایی هەروەك دەبینن كە دەرفەتێكی گەورە هەیە، من لەگەڵ كارلۆ ئەنچیلۆتی هاوڕام، سەركەوتنەكان ئارامیت پێدەبەخشن و شكستەكان بەزەحمەت ڕێگەت پێدەدەن هەناسە بدەیت.
سەبارەت بە دیمبلیش رایگەیاند، پێش یارییەكەی پێشوو یاریزانەكە سڵاوی لێكردووە، دواتر هاتووە بە دوایدا گەڕاوە بەڵام دەرفەتی بینینی نەبووە، هەروەها سەبارەت بە یامال و كۆبارسیش وتی: زۆر قسە دەكەن و پرسیار دەكەن، هەمیشە دەیانەوێت باشتر بن و ئەوەش وایان لێدەكات یاریزانێكی گەورە بن.