چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری لەسەر ئەوپلانەی داوە كە ئەمڕۆ یەكشەممە بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید لەیاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا جێبەجێی دەكات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، چاڤی ئەو پلانە لەبەرامبەر ڕیال مەدرید جێبەجێ دەكات كە لە ڕێگەیەوە سەركەوتووبووە لە بردنەوەی یارییەكانی پێشودا.

سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە، پلانی چاڤی پەیوەستە بە بوونی چواریاریزان لە هێڵی ناوەڕاست، ئەوانیش پێدری لەگەڵ فرێنكی دی یۆنگ و ئیلكای گۆندۆگان.

بەڵام، چاڤی هێشتا سەری لێ شێواوە سەبارەت بە یاریزانی چوارەم،جا سێرجی ڕۆبێرتۆ بێت یان جواو كانسێلۆ، ئەگەر یاریزانە پورتوگالیەكە بە تەواوی لە پێكانەكەی چاكبێتەوە.

ئەوەش روونكراوەتەوە: راهێنەرە ئیسپانیەكە پێی وایە ئەمە پلانێكی ناوازەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مێرەنگێ، ئەو پلانەش ئەوە دەگەینێت پشت بە سەرە رمێكی تەواوەتی نابەستێت.

ئەوەش ئەو پلانەیە كە ساڵی رابردوو جێبەجێی كرد لە هەمان پاڵەوانێتی بەرامبەر مێرەنگێ و توانی یارییەكە بباتەوە.