
دوای بردنەوەی یانەكەی لە سیڤییە لە خولی ئیسپانیدا، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە لە كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، یاریەكەیان قورسبووە و هێرشی زۆریان كردووە بۆ گۆڵ تۆماركردن و رووبەڕووی كیشە بونەتەوە بەڵام لە كۆتاییدا سەركەوتووبوون.
چاڤی دەڵێت، بەشێوەیەكی گشتی یاریزانەكانم ئاستێكی نایابیان پیشكەشكرد و ئەنجامەكەمان كەمتر بوو لەوەی چاوەڕێمان دەكرد، سیڤییە هێزێكی زۆری هەبوو بەڵام ئێمە كۆنترۆلی یاریگامان كرد.
وتیشی: لەگەڵ بەشێكی زۆر لە یاریزانەكان گفتوگۆم كردووە و متمانەی زۆرم بە گاڤی هەیە چونكە رۆحی تیپەكەمانە و بەردەوام دەبێتە هۆی ئەوەی یاریزانەكانی هاوڕێیی پەرۆشی زیاتریان هەبێت.
رونیشیكردەوە، سێرجیۆ رامۆس هەڵەی نەكردووە و ئەو جۆرە رووداوانە بەشێكن لە تۆپی پێ و ئێستاش لە بەرزترین ئاستیدا یاریدەكات، رامۆس بەردەوام یاریزانێكی نایاب و پیشەگەری گەورەیە.