
لە یاریەكانی هەفتەی نۆیەمی لالیگا، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دوای یەكسانبوونیان لەگەڵ گرانادا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ، هێرشی كردە سەر ناوبژیوانی یاریەكە.
چاڤی لە میانی لێدوانەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیدا وتی: ئێمە یارییەكەمان كۆنترۆڵكرد و شایەنی زیاتر بووین،هەرچەندە لەگەڵ یاریزانەكان باسم كردبوو و دەمانزانی بە فشار خستنە سەرمان دەست پێدەكەن بەڵام گۆڵی یەكەم هەر لە سەرەتاوە و دوای 30 خولەك دوو گۆڵ ،كاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو .
ئاماژەی بەوەشكرد ،لە گێمی دووەمدا جەنگان وە شێوازی یاریكردنیشیان گۆریوە ، بەڵام ئەنجامەكە دادپەروەرانە نەبووە و خاڵێك بەس نییە بۆ ئەوان .
چاڤی دەڵێت: هەڵوەشاندنەوەی گۆڵی سێێەم شەرمەزاریە و فیران بەشدار نەبوو لە تۆپەكەدا ،ناوبژیوانی چوارەم پێی وتم كە لەبەر ئەو هۆكارە گۆڵەكە رەتكراوەتەوە بەڵام ئەوە پاساوێكی هەڵە بوو.
راهێنەرە ئیسپانیەكە ئاماژەی بەوەشكرد، كۆندی سەلامەتە و بارودۆخی باشە بەڵام یامال كەمێك هەستی بە ئازار كردووە .
لە كۆتایدا رایگەیاند . كە هەلی زۆریان دروستكردووە و یاریەكی باشیان كردووە هەر وەك یاریەكەی پۆرتۆ بەڵام ئەوەی جیاوازی دروست كردووە تەنها ئەنجامی یاریەكەبووە .