چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بەسێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یاریە دۆستانەكەیاندا دڵخۆشی خۆی بەو سەركەوتنە دەربڕی.

چاڤی لەدوای كۆتایهاتنی یاریەكە ڕایگەیاند كە یاریەكە هاوسەنگ بوو و لەچەندین ساتی یاریەكەدا توانیمان كۆنتڕۆڵی تۆپ بكەین كە دڵخوازی تیپەكەیە لەبەرامبەر ڕكابەرێكی وەك ڕیاڵ مەدرید.

وتیشی: ئەگەر سەیری هەموو یانەكانی جیهان بكەیت دەبینیت كە لەئێستادا ڕیاڵ مەدرید بەهێزترین یانەیە لەڕووی بەهێزی جەستەییەوە، لەبەرئەوە كاتێك تۆپمان لادەبوو كێشەیان بۆ دروست دەكردین و پێویستە هەندێك لە كێشەكان چارەسەربكەین.

چاڤی ئاماژەی بەوەشكرد كە ڕیاڵ مەدردید تیپێكی گەورەتر و یاریزانی باشتری هەیە لە بەرشەلۆنە بەڵام ئێمە شێوازی خۆمان سەپاند لەسەر یاریەكە و یاریەكی خراپمان نەكرد بۆیە دڵخۆشم بەو ئاستەی پێشكەشمان كرد.

لەكۆتایشدا دوپاتیكردەوە دیمبلی یاریزانی بەرشەلۆنەیە و چەند جارێك ڕایگەیاندوە كە دەیەوێت لە یانەكە بمێنێتەوە.