
رۆژنامەی ئاس بڵاویكردووەتەوە ماركۆ ئەسینسۆی ئەستێرەی ئێستای پاریس سان جێرمان و رابردووی ریاڵ مەدرید، لەم زستانەدا چوار گرێبەستی لە لە سێ خولی ئەوروپاوە پێ گەشتووە.
سەرچاوەكە باسی لەوەكردووە لە خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ سۆسیداد ئامادەیە یاریزانەكە بگەرێنێتەوە لالیگا.
لەهەمان كاتدا لە خولی ئینگلتەرا هەریەكە لە یانەكانی وێستهام یونایتد و ئارسناڵ ئارەزووی گواستنەوەی ئەستێرە ئیسپانییەكە دەكەن.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لە ئیتاڵیا یوڤانتۆس خواستی خۆی بۆ كڕینی ئەسیسنسۆ دەربریوە و دەیەوێت بۆ بەهێزكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكەی بیگوازێتەوە.
سەرچاوەكە باسی لەوەكردووە تاوەكوو ئێستا یاریزانەكە وەڵامی هیچ كام لەم گرێبەستانەی نەداوەتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی دەكات لەنێوان رۆشتن لە پاریس سان جێرمان و پەیوەندی كردن بەیەكێك لەو چوار یانەوە یاخود مانەوە لە یانە فەرەنسییەكە.
گرێبەستی ماركۆ ئەسینسۆ لەگەڵ یانەكەی لە حوزەیرانی ساڵی 2026 كۆتایی پێدێت و تاوەكو ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ نوێ كردنەوەی ماوەكەی.
ئەستێرە ئیسپانییەكە لەگەڵ یانە فەرەنسییەكە بەشداری 46 یاری كردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و 11 ئەسیست تۆماربكات.