
ڤۆیچیچ چیزنی گۆڵچی یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی سری كەت وتی: بە تەواوی ئامادەم بۆ یاریكرد، بەڵام ئەگەر من یان پینیا یاری بكەین ئەوا بڕیاری راهێنەرە و دەبێت رێزی لێ بگێرێت.
وتیشی: من ڕاهێنان دەكەم بۆ یاریكردن، لە ئێستاوە لە ڕووی دەروونییەوە ئامادەم بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بگەڕێمەوە بۆ یاریگاكان و پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵی بەرشەلۆنە بكەم.
ئاماژەی بەوەشكرد، گەڕانەوە بۆ تۆپی پێی پیشەگەرانە ئاسان نەبوو، یەكەم مەشقەكان لەڕووی جەستەییەوە قورس بوون، بەتایبەتی كە گۆڵچیبیت چونكە بە تەنیایت، ئەمەش شتێكی ناخۆشە.
دەشڵێت: سەرەڕای ئەوەی تازەم لەم یانەیە بەڵام كە پەیوەندیم بە گروپەكەوە كرد، بەڕاستی شتێكی خۆش و پاڵنەر بوو بۆم، چونكە هەم دەستم بە یاریكردن كردەوە هەم لەگەڵ هاوڕێكاندا گاڵتە لە نێوانمان هەبوو.