راهێنەری پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لویس ئینریکی ر پێش یارییەکەی سالزبۆرگی نەمسایی رايگەياند، "مەحاڵە پێشبینی چانسی سەرکەوتنمان بۆ قۆناغی 16 بکەین، چونکە کەس نازانێت هەر تیپێک چەند خاڵێکی پێویستە بۆ ئەوەی سەرکەوتن مسۆگەر بکات، بەڵام ئەوەی دڵنیام ئەوەیە دەبێت لە سێ یاری داهاتوودا سەرکەوتن بەدەستبهێنین".

ئینریکی راشيگەياند، "چەندین جار جەختم لەوەکردووەتەوە پێویستە هەلی زیاتر لە بەرامبەرمان دروست بکەین، لە هەمان کاتدا ڕێگە بە یاریزانی بەرامبەر نەدەین بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ئامانجەکەمان دروستبکەن".

راهێنەرە فەرەنسييەكە ئاماژەی بەوەشکرد، بەگشتی بە تەواوی ڕازییە لە ئاستی تیپەکە لە 19 یاری یەکەمی ئەم وەرزەدا، هەرچەندە ژمارەکانیان لە چامپیۆنزلیگ زۆر کەمترن لەوەی لە خولی فەرەنسا بەدەستیان هێناوە.