رۆژنامەی سپۆرت ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەكرد یانەی یۆڤانتۆس پەیوەندی بە پاریس سان جێرمان كردووە سەبارەت بە گواستنەوەی جیانلیوجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئیتاڵی

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد ئەو پەیوەندیانە تەنها بۆ زانینی نرخی گۆڵپاریزەكە بووە و لە ئێستادا هیچ رێكەوتنێكی فەرمی نییە.

ڕۆژنامەكە جەختیی كردەوە هۆكاری دڵخۆشنەبوونی دۆنارۆما بۆ چەند هۆكارێك دەگەرێنێتەوە ، یەكەمیان هاتنی لویس ئێنریكییە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە ، دووەمیان پاش ئەوەی هەندێك دز هێرشیان كردە سەر خۆی و خۆشەویستەكەی لە ماڵەكەیان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا .

دۆنارۆما لە هاوینی 2021 پەیوەندی كرد بە یانە فەرەنسییەكە بە گرێبەستێك تا هاوینی 2026 ، نرخی ئیستای لە بازاری گواستنەوە نزیكەی 45 ملیۆن یۆرۆیە