لە دوایین گەڕی بوندێسلیگادا، بایرن میونشن بەرامبەر كۆلن یارییكرد و یارییەكەی بە زەحمەت لە یانەی خاوەن یاریگە بردەوە، لەولاشەوە دۆرتموند لە یاریگەی خۆیدا بەتامی دۆڕان یەكسانبوو و نازناوەكەی لەبەرژەوەندیی باڤارییەكاندا لەدەستدا.

 بەر لەم گەڕە و كۆتاییهاتنی خولەكە، دۆرتموند بە جیاوازیی دوو خاڵ لە پێش بایرن میونشنەوە بوو، یانەكە پێویستیی بەبردنەوەی یارییەكە هەبوو بۆ ئەوەی نازناوەكە دوای یازدە ساڵ دووركەوتنەوە بباتەوە، بەڵام بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو و دوور لە هەموو پێشبینییەكان یانەكە لەنێو یاریگە و پاڵپشتیی هەزاران هاندەریدا بە 2-2 بەرامبەر ماینز دوو خاڵی لە یارییەكەدا لەدەستدا، بەمەش یانەكە نەیتوانی نازناوەكە لە بەرژەوەندی خۆی یەكلابكاتەوە.

بایرن میونشن بەهەمان ئەنجام لە كۆلنی بردەوە و بووە پاڵەوان، هۆكاری سەرەكیش دۆرتموند بوو، پاشانیش جەمال موسیالا بوو كە لە خولەكی 89 گۆڵی بردنەوەی تۆماركرد و نازناوەكەی یەكلاكردەوە.

 ئەمە یازدەیەم وەرزە لەسەریەك بایرن میونشن نازناوەكە دەباتەوە و بووە خاوەنی 33 نازناوی خولی ئەڵمانیا.