
یانەی بۆرووسیا دۆرتموند هەنگاوێكی گەورەی بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئەڵمانیا هاویشت، دوای ئەوەی لە یانەی ئۆگسبۆرگی بردنەوەی.
یارییەكە لە یاریگەی ئیمۆڵس ستادیۆمی تایبەت بە یانەی ئۆگسبۆرگ بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی یانەی دۆرتموند بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردنەوە.
لە گێمی یەكەمدا یانەی میواندار خۆڕاگرانە بەرگری كرد، بەڵام لە نیوەی دووەمدا سێباستیان هالەر لە خولەكی 58ـدا گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، لە خولەكی 84ـیشدا هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆماركرد، ئینجا لە دوایین خولەكدا یولیان برانت توانی سێ خاڵەكە بە تۆماركردنی گۆڵی سێیەم جێگیر بكات.
بەم ئەنجام یانەی بۆرووسیا دۆرتموند گەڕایەوە پێشەنگی خولی یانەكانی ئەڵمانیا بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ، یاریی داهاتووی بەرامبەر بە یانەی ماینزە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی، ئەگەر بیباتەوە، بە فەرمی دەبێتە پاڵەوانی بوندێسلیگا دوای 10 ساڵ لە باڵادەستیی بایرن میونشن.