رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دووپاتی كردەوە، كە یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ ئەلفۆنسۆ دەیڤسی یاریزانی یانەی بایرن میونشن گەشتووەتە ڕێككەوتن، بۆ ئەوەی لە هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵدا بكات و بەشێوەیەكی بێبەرامبەر بیگوازیتەوە قەڵای شاهانە، ئەوەش دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە باڤارییەكە.

گرێبەستەكەی دەیڤز لەگەڵ بایرن میونشن لە پاش وەرزی داهاتووی 2024-2025 كۆتایی دێت و هەروەها مافی ئەوەی هەیە لە مانگی یەكی ساڵی داهاتوو بەبێ گەڕانەوە بۆ یانەكەی گرێبەست لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ بكات كە ئارەزووی دەكات.

بەپێی رۆژنامە ئیسپانیەكە، یاریزانەكە تەنیا دەیەوێت یاری بۆ ریاڵ مەدرید بكات و نایەوێت بچێتە هیچ یانەیەكیتر، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخی یاریزانەكەوە هەردوولا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی وەرزی داهاتوو گرێبەستەكە واژۆ بكەن.

ئەستێرە كەنەدییەكە لە ساڵی 2018 لە یانەی ڤانكۆڤەری وڵاتەكەوەیەوە بە بری 14 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ بایرن واژۆكردوو و تائێستایش لەو یانەیە بەردەوامە لە یاریكردن.