تامر ئەلشەمرانی، پزیشكی فیزیایی بۆ ئێسك و جومگە و ماسولكەكان، شیكاری بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییەی ئەم دواییە كرد كە نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەی هیلال بڵاویكردەوە لە كاتی راهێنانەكاندا.

ئەلشەمرانی باس لەوەدەكات، ئەستێرە بەرازیلیەكە دۆخی پێكانەكەی هێشتا رێگەی پێنادات لەم مانگەدا بگەڕێتەوە یاریگاكان، بە پێچەوانەی ئەوەی پێشتر زۆرێك لە رۆژنامەكان ئاماژەیان بە گەرانەوەی یاریزانەكە دەكرد.

تامر دەڵێت، لەو ڤیدیۆیەی كە بڵاوكراوەتەوە لەكاتی بازدان و نیشتنەوە لاوازی سەقامگیری لەسەر پێیەك و دەركەوتنی ترس و متمانەنەكردن، هۆكارە بۆ ئەوەی یاریزانەكە نەتوانێت بگەرێتەوە یاریگاكان و لەوانەیە هەموو ئەم نیشانانە ببنە هۆی چارەنووسێكی كارەساتبار بۆ نێیمار، بەتایبەت باس لە دوورخستنەوەی لە لیستی یاریزانانی هیلال دەكرێت بە مەبەستی پاراستنی ناوی ئەو یاریزانە بیانیانەی لە یانەكە تۆماركراون.

نێیمار ساڵێك تەواو دەكات بەبێ ئەوەی یەك یاری لەگەڵ هیلال بكات، بەڵام ئەمە كێشەیەكی گەورە نییە بۆ یاریزانەكە، كێشەی گەورەكە ئەوەیە یانەكە ناوی لە لیستی یاریزانە بیانیەكان بۆ وەرزی نوێ تۆمارنەكات، ئەگەر هیلال ئەم كارە بكات دەبێت یاریزانەكە چاوەرێ بكات تاكو مانگی یەكی ساڵی داهاتوو.

ئەمەش بەو مانایە دێت كە ئەستێرە بەڕازیلییەكە لە دوای واژۆكردنی گرێبەستەكەی كە بۆ ماوەی دوو ساڵە، تەنها شەش مانگی راستەقینەی یاریی كردووە، ئەمەش لە حاڵەتێكدا ئەگەر یاریزانەكە بگەڕێتەوە بۆ یاریگاكان تووشی هیچ كێشەیەكی تر نەبێت.

جێی باسە نەیمار لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 33 ساڵ، یانەی هیلالیش بەبێ یاریزانەكە بە تەواوی سەركەوتوو بووە لە چنینەوەی نازناوەكان و پێشكەشكردنی ئاستێكی نایاب.