
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نزیكە لەوەی لە مانگی یەكی داهاتوودا تواناكانی ئەستێرەیەكی لەدەستبدات و بە ناچاری دەستبەرداری ببێت بەهۆی بەردەوامی كێشە داراییەكانیەوە.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە، بازنەی دەیەمی دادگای وەرزشی كەتەلۆنیە بە فەرمی داواكاریەكەی یانەی بەرشەلۆنەی رەتكردەوە كە داوای كردووە ناوی دانی ئۆلمۆ تۆمار بكارێت تا بتوانێت لە ساڵی نوێدا لە خولی ئیسپانیا یاری پێبكات.
رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، لە ئێستادا یانە ئیسپانیەكە تەنها چوار رۆژی لەبەردەمدا ماوە تا ئەو كێشەیە چارەسەر بكات و بتوانێت ناوی یاریزانە ئیسپانیەكە تۆمار بكات و كۆتا رۆژیش 31ی ئەم مانگەیە پێش دەستپێكردنی مێركاتۆی زستانەی یاریزانان.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی یانە كەتەلۆنیەكە بڕیاریانداوە داواكاریەك پێشەكشی دادگای سەرەتایی بكەن تا ئەوان رەزامەندی بدەن لەسەر ئەو بابەتە.
رونیشیكردووەتەوە، ئەگەر سەركەوتوو نەبوون لەوەشدا ئەوا یانە ئیسپانیەكە بەنیازە كورسییەكانی بەشی ڤی ئای پی یاریگاكەی بەرامبەر 120 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت لەپێناو تۆماركردنی ناوی ئۆلمۆ.