
دەستەی هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە و بەشێك لەو ئەندامانەی دژی دەستبەكاربوونی لاپۆرتا بوون وەك سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە راگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە.
لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژەیان بەوە كردووە، دەمانەوێت یانەكە بەشێوەیەكی ڕێكخراو و كارا كاربكات بۆ كارگێڕیەكەی بۆ ئەوەی نایاب بێت، بۆ ئەوەی پێشەنگ بێت لە زۆرێك لە دەستپێشخەرییە ئەرێنییەكان و پێشبینی داهاتوو بكات.
دوپاتیشیانكردووەتەوە، هیچ سوودێك نابینن لە بەردەوامبوون لە خستنەڕووی ئەو كارانەی كارگێری ئێستای بەرشەلۆنە دەیكات بۆ ڕای گشتی، چونكە هەمووان دۆخەكە بە تەواوی دەزانن، ڕەنگە ڕۆژێك ببێتە هۆی خاڵێكی لەبیر نەكراو و زیانێكی ئابووری و كۆمەڵایەتی قەرەبوو نەكراو.
لە هەمان كاتدا نوسیویانە، بەداخەوە ماوەیەكی زۆرە وێنە و ناوبانگی یانەكە زیانێكی زۆری بەركەوتووە، داوا لە ئەندامانی ئێستای دەستەی كارگێڕی دەكەین كە ڕۆحی ڕاستەقینەی بەرشەلۆنە پیشان بدەن.
لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: داوای دەستلەكاركێشانەوەی دەستبەجێ بۆ سەرۆك و دەستەی كارگێری یانەكە دەكەین بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بكات بۆ قۆناغێكی نوێ بە شێوازی بەڕێوەبردنی جیاواز، لەگەڵ كەسانێك كە وزەیەكی نوێیان هەیە بۆ هێنانەدی گۆڕانكاری و بوژاندنەوەی یانەكە.