
ڕۆژنامەی دیفێنس سێنتڕالی ئیسپانی لە زاری دایكی كیلیان مباپێ هۆكارەكانی نەچوونی كیلیان مباپێ لە پاریس سان جێرمان بۆ یانەی ڕیال مەدرید ئاشكرا كرد و دووپاتیكردەوە كە ویستوویەتی مباپێ بەرەو یانەی شاهانە بڕوات بەڵام ئەوە كوڕەكەی بووە كە بڕیاریدا لەم وەرزەدا لەگەڵ یاریزانە پاریسیەكە بەردەوام بێت و بۆیە بە مانەوەی مباپێ لە پاریس دڵخۆش نییە.
رۆژنامەكە دووپاتیكردەوە كە كارگێری پاری سان جێرمان ویستویانە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی یاریزانەكە بەدەست بهێنێنن ، هەروەها ئامادە نەبوون هیچ نەرمییەك لەو بارەیەوە نیشان بدەن، ئەمەش وایكرد ڕیال مەدرید نەتوانێت هیچ كارێك بكات سەبارەت بە گواستنەوەكە.
هەمان سەرچاوە ڕوونیكردەوە سەرەرای ئەوەی یاریزانەكە و دایكی ڕێككەوتن كە ڕێز لەو گرێبەستە بگرن كە لەگەڵ پاریس ئەنجامدرا بەڵام ئەلعەماری بە هیچ شێوەیەك دڵخۆش نەبووە بەو بڕیارەی كە كوڕەكەی داوییەتی و ئاگاداری كردووەتەوە گەر نەچێتە ریاڵ مەدرید پەشیمان دەبێتەوە .
لە كۆتایدا ئاماژەی بەوەكرد كە بەرپرسانی یانەی شاهانە لە ئێستادا دوورن لە هەر گفتوگۆیەك سەبارەت بە مباپێ بەڵام لە مانگی یەكی ساڵی داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ دانوستان لەگەڵ یاریزانەكە ، بە ئامانجی ئەوەی لە هاوینی 2024 دا لە گواستنەوەی ئازاددا بیگوازێتەوە ریزەكانی.