
لە سەرەتای كرانەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەوە كیلیان مباپێی فەرەنسی ئازاد بووە لە دانوستان لەگەڵ هەر یانەیەكیتر و هەواڵەكانیش بە گەرمی باسیان لە پەیوەندیكردنی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەكرد، ئەمە جگە لەچەند ئەگەرێك بۆ یانەكانی ئارسناڵ و لیڤەرپووڵ.
لە چەند رۆژی رابردووشدا سەرچاوەكان رایانگەیاند كە یاریزانەكە بە ناسر خلێفی راگەیاندووە كە پاریس جێدەهێڵت و یانەكەش بە فەرمی دەنگۆكانی پشتراست كردەوە.
لەسەر ئەم بابەتەش فابریزیۆ رۆمانۆ لە نوێترین پێشهاتدا ئاشكرایكرد، ئەستێرە فەرەنسیەكە لە مەشقەكانی پاریسدابە هاوڕێكانی راگەیاندووە كە یانەكەی پایتەختی فەرەنسا جێدەهێڵێت، بەڵام پشتراستی نەكردووەتەوە یانەی داهاتووی كوێیە.
فابریزیۆ دوپاتیشیكردەوە، لە ئێستادا ژووری جلگۆڕینی پاریس سان جێرمان لایان روونبووەتەوە كە مباپێ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە دەكات و یاریزانانی ریاڵ مەدریدیش گەشبینن كە یاریزانەكە هاوینی داهاتوو پەیوەندیان پێوە دەكات.
ئەمەش لە كاتێكدایە خوسێ فلیكس دیاز لە رۆژنامەی ماركا رایگەیاند، فایزا عەماری دایكی كیلیان مباپێ بەڵێنی بە پێرێز و سەرجەم بەرپرسانی ریاڵ مەدرید داوە كە مباپێ دوای پاریس بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە یاری دەكات.
مباپێ ئەگەر بچێتە ریاڵ مەدرید دەبێت دەستبەرداری 80 ملیۆن یۆرۆی پاریس ببێت لە بەرامبەر پاداشتی دڵسۆزی، بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆی وەك شیرینی واژۆكردنی گرێبەستی بێ بەرامبەر پێبدات.