
ڕۆژنامەی ئاس بڵاوی كردەوە كە ڕۆدریگۆی بەڕازیلی هاندەران و بەرپرسانی یانەی شاهانەی نیگەران كردووە ، لەبەر ئەوەی ماوەیەكی زۆرە نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بكات،وە یاریزانەكەش هەوڵی باشكردنی بارودۆخەكەی نادات چونكە پێی وایە گۆڵ تۆماركردنی تەنها پەیوەستە بە كاتەوە نەك دابەزینی ئاستی
ڕۆژنامەكە دوپاتی كردەوە كە یاریزانەكە لە 19ی مانگی ئەبەوە گۆڵی تۆمار نەكردووە ، سەرەڕای ئەوەی لە سێ یاری ڕابردوودا 12 لێدانی بۆ گۆڵ هەبووە
ڕۆژنامە ئیسپانیەكە رایگەیاند : ڕۆدریگۆ نیگەرانترین حاڵەتە لە ڕیاڵ مەدرید بەو پێیەی یاریزانەكە ئەمساڵ زیاتر ڕۆڵی كەریم بنزیمە دەگێرێت لە یاریگادا و زیاتر نزیك دەبێتەوە لە تۆڕی گۆڵی یانەی بەرامبەر، ئەمەش لەكاتێكدایە ڤینیسیوس یاریزانێكی ئازادە و زیاتر لە باڵەكان هێرش دەبات
ڕۆژنامەكە جەخت لەوە دەكاتەوە سەرەڕای گۆڵ تۆمار نەكردنی ڕۆدریگۆ یەكێكە لە بەهێزترین یاریزانەكانی خولی ئیسپانی لەبەر ئەوەی یاریزانەكە زۆرترین لێدانی بۆ گۆڵ هەیە.