
راهێنەری بەرشەلۆنە چاڤی هێرناندێز پاش بردنەوەیان لە یانەی قادش لە هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانی رایگەیاند كە پێویست بوو یارییەكە بە جیاوازی سێ گۆڵ یان چوار گۆڵ بیبەینەوە ، دەبوو زوتر گۆڵمان بكردایە ، بەڵام یارییەكەی باش بوو.
چاڤی ئاماژەی بەوەشكرد كە گۆندۆگان بەردی بناغەی تیپەكەیە، دی ئێن ئەی بەرشەلۆنەی هەیە ، پێویستە لەسەرخۆبین لیڤاندۆڤسكی گۆڵ دەكات.
وتیشی ، دی یۆنگ یەكێكە لە باشترین دابەشكەرەكانی یاریی، هەروەها لامین یامال یارییەكی نایابی ئەنجامدا، ئەو لەگەڵ تەمەنی خۆیدا زۆر پێگەیشتووە و باوەڕمان وایە دەتوانێت جیاوازی دروست بكات.
چاڤی لە كۆتایشدا وتی : ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ گوندۆگان كرد بۆ ئەوەی جیاوازی دروست بكات وە دەبێت هەموو یاریزانەكانمان ئامادەبن وەك فێران تۆرێس كە نموونەیە.