
پاش ئەوەی بەفەرمی لۆكا مۆدریچ بڵاویكردەوە كە ریاڵ مەدرید بەجێدەهێڵیت هەربۆیە چەندین یانەی گەورەی جیهان خواستی خۆیان دەربڕیوە بۆئەوەی بیگوازنەوە ریزەكانیان.
لە نوێترین پێشهاتدا فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویكردووەتەوە كە مۆدریچ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلان رێككەوتنی زارەكی ئەنجامداوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە بڕیار وایە پاش جامی جیهانی یانەكان ئەو ئەستێرە كرواتییە گەشتی ئیتاڵیا بكات بەمەبەستی واژۆكردنی گرێبەستەكەی و ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی.
لۆكا مۆدریچ بۆماوەی 12 ساڵ بەدرێسی یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوامبوو لە یاریكردن و لەوماوەیەدا بەشداری 593 یاری كردووە و توانیوێتی 43 گۆڵ و 95 ئەسیست تۆماربكات و بەگشتی ئاستێكی زۆرباش پێشكەش بكات.