لە یارییەكی قۆناغی چوارەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی بووە میوانی تۆتنهام.

تایمی یەكەم، سەرەڕای فشارەكانی هەردوولا هیچ گۆڵێكیان بۆ تۆمار نەكرا، ئەو تایمەش بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، مان سیتی چەند جارێك نزیكبوو لە تۆماركردنی گۆڵ بەڵام هەوڵەكانیان شكستی دەهێنا، بەڵام خۆشی گۆڵ تۆماركردن گەیشتە كۆتا خولەكەكان و لە خولەكی 88 ناپان ئاكی سیتیزنی كردە خاوەنی گۆڵی یەكەم.

ئەم گۆلەی لە تۆتنهامی كرد لەدوای 5 ساڵ و 2 مانگ و 29 رۆژ دێت، كە مان سیتی لە یاریگای تۆتنهام گۆڵی بكات‌و سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

بەم گۆڵەش یانە مانچستەر سیتی تۆتنهامی توشی شكست كردوو گەیشتە قۆناغی داهاتووی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.