
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە، ڕەنگە یانەی ڕیال مەدرید پێنج یاریزان بگەڕێنێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سێڵتافیگۆ لە 19ی ئەم مانگە.
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردەوە، ئەندریێ لۆنینی ئۆكرانی دەگەڕێتەوە ڕیزبەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر سێلتاڤیگۆ دوای چاكبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی كە بەسەریدا هات.
جیا لەوەش گەڕانەوەی تیبۆ كۆرتوای بەلجیكییە دوای پشووە نێودەوڵەتییەكان دوای ئەوەی لە دوو یاریی كۆتایی یانەی شاهانەدا بەشداری نەكردووە.
سپۆرت ئاشكراشیكرد، ئیدەر میلیتاو گەشتێكی بۆ بەڕازیل كردووە بۆ ئەوەی لەلایەن پزیشكەكانەوە هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكەی بۆ بكرێت، بەڵام هاوشانی ڤینیسیۆس جونیۆری هاونیشتیمانی دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی لەڕووی جەستەییەوە ئامادە دەبن.
ئاماژەی بەوەشكرد، برایم دیاز بەشداری مەشق و راهێنانەكانی كردووە و ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی بتوانێت لە یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر سێڵتافیگۆ چەند خولەكێك یاری بكات.