
لە هەفتەی 30ی خولی پلە یەكی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆ و لە یاری لوتكەدا، میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدریدی كرد.
بەرشەلۆنە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر یارییەكەی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێنا و تاكە گۆڵەكەش فیران تۆرێس لە خولەكی 44ی تایمی یەكەمدا تۆماریكرد، كە هەر خۆی بە باشترین یاریزانی یارییەكە هەڵبژێردرا.
بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە دوای دوو یەكسانبوونی لەسەریەك لە لا لیگادا بە بردنەوە شادبووەوە و بە 76 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەكەدایە و جیاوازیەكەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی پلەی دووەم بە 11 خاڵ هێشتەوە، ئەتلەتیكۆ مەدریدیش، كە دوایین دۆڕاندنی لە خولەكە هەر بەرامبەر بەرشەلۆنە بوو لە هەشتی كانونی دووەمی ڕابردوودا، دوای شەش بردنەوەی لەسەریەك توشی دۆڕاندن هات و بە 60 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەكەدایە.