
پاش بردنەوەیان لە یۆنگ بۆیز، گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی باسی لە یارییەكە كرد و رایگەیاند، نمایشێكی ناوازەیان هەبووە، هەموو شتێك باش بووە و خۆشحاڵە بە ئەنجامەكە، سەبارەت بە یاریگاكەش ئەوەی راگەیاند یاریكردن لە یاریگای چیمەنی دەستكرد بەڕاستی سەختە، بەتایبەت پاسە كورتەكان و كۆنترۆڵی تۆپكردن، لەگەڵ هەموو ئەمانەش توانیویانە بردنەوە بەدەست بهێنن و لە ئاستی تیپەكەی رازیە.
دەربارەی هالاند وتی: هالاند خەیاڵی بوو، یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان لە پێگەی خۆیدا و ئەمشەو توانی ئەوە نیشانبدات، نازانم بۆچی هەندێك كەس چاوەڕێی ئەوە دەكەن هەموو ڕۆژێك و هەموو یارییەك گۆڵ تۆمار بكات، لەم یارییەدا خەڵك چاوەڕێی ئەوەیان دەكرد 4 گۆڵ تۆمار بكات، وە هەندێك كەسیش دەیانەوێت گۆڵ تۆمار نەكات و بدۆڕێت، بەلام ببورن ئەو بە درێژایی ژیانی گۆڵ تۆمار دەكات.
لە كۆتای قسەكانیدا راهێنەرەكەی مان سیتی، نەیشاردەوە هەلی گۆڵی زۆریان لەدەستداوە، بەڵام بە گشتی یارییەكی باشیان ئەنجامداوە.