
داهاتووی ئۆرلێن چوامینی فەرەنسی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ یانەكەی روون نییە بەهۆی ئەوەی لە مانگەكانی كۆتایی وەرزی رابردوودا وەك یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا كراوە لەلایەن كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەرەوە.
رۆژنامەی فوتبۆل لەندەن بڵاویكردووەتەوە، لە ئێستادا چوامینی بووەتە جێگای سەرنجی چەند یانەیەكی گەورەی ئینگلتەرا و هەوڵی گرێبەستكردن دەدەن لەگەڵیدا.
باسی لەوەش كردووە كە یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریانداوە بچنە كێبڕكێی گواستنەوەی چوامینی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا و گرێبەستیان بۆ ئامادە كردووە.
دەشڵێت، ئەركی شەیتانە سوورەكان ئاسان نابێت لە گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستكارە فەرەنسیە چونكە یانەی ئارسناڵیش لە ماوەی رابردوودا هەوڵی گواستنەوەی داوە.
دوپاتیكردووەتەوە كە ریاڵ مەدرید تا ئێستا خواستی فرۆشتنی چوامینی نییە بەڵام ئەگەر گرێبەستێكی گەورەی پێشكەش بكرێت كە زیاتر بێت لە 80 ملیۆن یۆرۆ ئەوا بە دڵنیاییەوە دەستبەرداری دەبن.
رۆژنامەكە دەڵێت، سەرەكی بوونی چوامینی لە وەرزی داهاتوودا لە گومانێكی زۆردایە بەتایبەت دوای چوونی بێلینگهام بۆ ریاڵ مەدرید و مانەوەی كروس و مۆدریچ و ئاست بەرزی ڤالڤێردی و كاماڤینگا.