
ماوەیەك پاش جێهێشتنی پاریس سان جێرمان لەلایەن كیلیانی برایەوە، ئیتانیش یانەكەی فەڕەنسا بەجێهێشت و لە ئێستادا بێ یانەیە و چەند یانەیەكی دیاریش چاویان لەوەیە بیگوازنەوە ریزەكانیان.
هەر لەگەل جێهێشتنی پاریس باس لەوەدەكرا بە ئەگەرێكی زۆرەوە مباپێی بچووك پەیوەندی بە لیلەوە دەكات، بەڵام لە نوێترین بڵاوكراوەیدا رۆژنامەی لیكیپ باسی لەوەكردووە، جیا لە یانە فەڕەنسییەكە دوو گرێبەستی باش لە خولی ئیسپانیەوە گەیشتووەتە یاریزانەكە و وایكردووە دوودڵ بێت لە هەڵبژاردنی یانە نوێیەكەی.
لیكیپ باسی لەوەشكردووە، یانەكانی ریاڵ بیست و سیڤییە ئەو دوو یانەیەی ئیسپانیان هەوڵی گواستنەوەی ئیتان دەدەن، وە یاریزانەكە گوێ لە ئامۆژگارییەكانی كیلیانی برای دەگرێت و دوور نییە پەیوەندی بە خولی ئیسپانیاوە بكات سەرەڕای ئەوەی لیل نزیكترین یانەیە لێوەی.