
رۆژنامەی ریازی سعودی بڵاویكردووەتەوە، كیڤن دی برۆینی بەلجیكی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئارەزووی ئەوە دەكات لە داهاتوودا بچێتە یەكێك لە یانەكانی خولی سعودیە.
رۆژنامەكە دوپاتیكردووەتەوە، دی برۆین بەڵێنی بە بەرپرسانی وەرزشی سعودیە داوە كە لە داهاتوودا خولی رۆشەنی ئەو وڵاتە دەوڵەمەندتر بكات بە یاریكردن تیایدا.
دەشڵێت، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە بە نیازە ئۆفەرێكی گەورە ئامادە بكات تا پێشكەشی ئەستێرە بەلجیكیەكەی بكەن لە پێناو ئەوەی رازیبێت بە پەیوەندیكردن بە یەكێك لە یانە گەورەكانی وڵاتەكەیان.
دوای جامی یۆرۆ یان دوای ماڵئاوایی كردنی هەڵبژاردەی بەلجیكا لەو پاڵەوانێتیە دەستبەجێ بەرپرسە سعودیەكان كۆبونەوەی یەكلاكەرەوە لەگەڵ دی برۆین ئەنجامدەدەن.
دی برۆینی 32 ساڵ گرێبەستەكەی لە ساڵی 2025 لەگەڵ مان سیتی كۆتاییدێت و لە ماوەی رابردوودا ئەوەی نەشاردەوە كە دەیەوێت بچێتە خولی سعودیە بەڵام دەشیەوێت وەرزی داهاتووش لە مان سیتی بەردەوام بێت.