داڤید دی خیای ئیسپانی گۆڵپارێزی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی ڕۆشتنی لە یانەكەی ڕاگەیاند لەم هاوینەدا.

دی خیا لە ڕاگەیاندراوێكی فەرمی لە تۆڕی ئینستاگرام ڕایگەیاند كە دەیەوێت پەیامیكی ماڵئاوایی ئاڕاستەی سەرجەم هاندەرانی مانچستەریونایتد بكات و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستە بكات بۆ ئەو 12 ساڵەی كە لە یانەكە بەسەریبرد و لەوماوەیەدا توانیان چەندین نازناو بەدەستبهێنن.

دی خیا وتیشی: هەمیشە شانازیم كردوە بە پۆشینی درێسی مان یونایتدەوە و شەرەفێكی گەورە بووە نوێنەرایەتی یانەكەم كردووە كە گەورەترینە لە جیهاندا و تەنیا چەند یاریزانێكی كەم ئەو شەرەفەیان پێدەبەخشرێت یاری بۆ بكەن.

لەكۆتایشدا دوپاتیكردەوە لەئێستادا كاتێكی گونجاوە تا ڕكابەریەكی نوێ تاقیبكەمەوە و لە ژینگەیەكی نوێ ئاستی خۆم بسەلمێنم بەڵام مانچستەر هەمیشە لەدڵمدا دەمێنێتەوە و هەرگیز بەتەنیا جێمناهێڵێت.