
پاش یەكسان بوونیان لەگەڵ سڕبیا، دی لا فۆنتێی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا وتی: تازەگەری و ڕیتمی پێویستمان نەبوو و ئێمە ئەو تیپە نەبووین كە یۆرۆمان بردەوە بەڵام ئەمە ڕووداوێكی سروشتییە، تیپەكەم لە چوار پێنج یاری داهاتوودا باشتر دەبێت، جگە لەوەش ڕووبەڕووی ڕكابەرێك بووینەوە كە وزەیەكی زۆری هەبوو، وە بەرگرییەكی باشی دەكرد.
سەبارەت بەوەی لە سەرەتاوە یاری بە ئایۆزی پێرێز كردووە ئاماژەی بەوەدا، ویستویەتی ئەو یاریزانە تۆپەكانی كۆتایی یەكلایبكاتەوە بەڵام لەبەر ئەوەی تۆپی زۆر پێنەدەگەیشت گۆڕانكاری پێكردووە و ئۆیارزاباڵی خستووەتە نێو یاریگا بەڵام بە داخێكی زۆرەوە یاریزانەكە تووشی پیكان بووە و هیوادارە پێكانەكەی قورس نەبێت.
دەربارەی گۆڕانكاری پێكردنی فابیان رویزیش باسی لەوەكرد، ئاسایە هەر یاریزانێك كاتێك گۆڕانكاری پێدەكرێت پێی ناخۆش بێت، لەبەر ئەوەش یاریزانەكەی دانیشاندووە تا پێدری تازە گەڕاوە بەشداری یارییەكە بكات.
راهێنەرەكەی ئیسپانیا سەبارەت بە هەژمارنەكردنی لێدانی سزاش بۆیان وتی: وا دیار بوو لێدانی سزا بێت و تەنها داوای ئەوەم كرد كە ڤار سەیری بكاتەوە، خوسێلۆش دەڵێت كە لێدانی سزا بووە، ئەو دیمەنە دەیتوانی ئەنجامی یارییەكە بگۆڕێت.