یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی لانی كەم لە دوو یاری داهاتووی لەتواناكانی ڕۆدریگۆ دی پاولی ئەرجەنتینی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەكەی بێبەشت دەبێت، بەهۆی ئەو پێكانە لە ماسولكەی قاچی تووشی بووە.

ئەوەش بەگوێرەی ئەنجامی ئەو پشكنینە تەندروستیانەی یاریزانەكە لەكۆتا یاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر بۆلیڤیا ئەنجامیداوە.

پێشبینی دەكرێت ئەو یاریزانە بەشداری یاریەكەی بەرامبەر ڤالانسیا نەكات لە خولی ئیسپانیا، و هەروەها لە یاری یانەكەشی بەرامبەر لازیۆی ئیتاڵی لە چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبێت.

ڕاپۆرتە پزیشكیەكەی یانە ئیسپانیەكە رونیكردوەتەوە كە دی پاول دەستیكردووە بە وەرگرتنی چارەسەرە سروشتییەكان و دوبارە لە هۆڵە وەرزشیەكان دەست بە راهێنانەكانی دەكاتەوە.

یانەكە دوپاتیكردەوە كە گەراِنەوەی دی پاول بۆ یاریگاكان پشت بە خێرایی چاكبوونەوەی دەبەستێت لە پێكانەكەی بەڵام ئەوەی یەكلاكراوەتەوە بەشداری دوو یاری داهاتووی یانەكە ناكات.