
یانەی رۆمای ئیتاڵی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویانكردەوە، بە خۆشحاڵیەوە دانیەلی دی رۆسی تا 30 حوزەیرانی ساڵی 2024 دەبێتە راهێنەری یانەكەیان.
دوای ئەوەی بۆ ماوەی 18 ساڵ یاری بۆ یانەی ڕۆما كرد، دی ڕۆسی لە یاری بەرامبەر ڤیرۆنا لە هەفتەی 21ی خولی ئیتاڵیا وەك راهێنەری یانەكە دەگەڕێتەوە بۆ ریزی گورگەكان.
دی ڕۆسی لە ڕۆما لەدایكبووە و لە ئەكادیمیای جیالۆرۆسی گەورە بووە، لە ساڵی 2001 یەكەم یاری خۆی لە تیپی یەكەمی یانەكەدا ئەنجامداوە و بە خێرایی خۆی وەك یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی هێڵی ناوەڕاست پیشانی جیهاندا.
پاش بوونی بە راهێنەری رۆما، دی رۆسی رایگەیاند، سوپاسی بنەماڵەی فریدكین دەكات كە متمانەیان پێ كردووە، ناتوانیت وەسفی ئەو هەستە بكات كە هەیەتی، هەمووان دەزانن رۆما بۆ ئەو چی دەگەیەنێت، هەوڵدەدەن و دەجەنگن لە پێناو بەدەستهێنانی ئامانجەكانیان.