دی یۆنگ لە لێدوانێكدا بۆ پێگەی ئێل دیسماركی ئیسپانی دەڵێت: هیوادارم نەیمار بگەرێتەوە یانەی بەرشەلۆنە بەڵام ئەمە شتێكە كە پەیوەندی بە دەستەی كارگێڕی یانەكەوە هەیە، تەنها شتێك كە دەتوانم بیڵێم ئەوەیە كە نەیمار یاریزانێكی كوالیتی بەرزە و بە یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی جیهان دادەنرێت.

لە درێژەی لێدوانەكانی ئاماژەی بەوەكرد ، هیوادارم ئانسۆ فاتی لەگەڵمان بمێنێتەوە، ئەنسۆ یاریزانێكی كوالیتی بەرزە و هێشتا زۆر گەنجە، پێموایە هەموو شتێكی لەبەردەستە بۆ ئەوەی لێرە سەركەوتوو بێت.

لە كۆتایی قسەكانیدا وتی: دەمانەوێت لە وەرزی نوێدا هەموو نازناوەكان بەدەستبهێنین، وەك هەمیشە شەڕ دەكەین و هەموو هەوڵێك دەدەین، هیوادارین بتوانین نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنین.