پێگەی تی بی ئاڕ فوتبۆڵ بڵاویكردەوە، یانەی سان دیێگۆی ئەمریكی نزیكە لە كۆتایی هێنان بە رێككەوتن لەگەڵ كیڤن دی برۆینی بەلجیكی ئەستێرەی مان سیتی  بە مەبەستی گواستنەوەی لە هاوینی داهاتوو.

پێگەكە ئاشكرایكردووە، یانە ئەمریكییەكە دڵنیایە لە خواستی یانەكانی سعودیە بۆ ناوەڕاستكارە بەلجیكییەكە بەڵام هەموو هەوڵێك دەدەن تا لەسەر مەرجەكانی كۆتایی گرێبەستەكە رێكبكەون لەگەڵیدا.

دوپاتیشیكردووەتەوە، مان سیتی لاری نییە لە دەستبەرداربوون لە دی رۆین و لە ئێستاوە دی كیتلەری ئەستێرەی ئەتڵانتایان بە جێگرەوەی دەستنیشانكردووە، هەروەها بڕی 20 ملیۆن یۆرۆیان بۆ ئەو یاریزانە تەرخانكردووە.

باسی لەوەش كردووە، بەرپرسانی سیتیزن دڵنیان لە رۆیشتنی دی برۆین لە هاوینی داهاتوو، لەبەر ئەوە دی كیتلەری هاونیشتیمانی دی برۆینیان بە گونجاوترین یاریزان زانیوە تا جێگای بگرێتەوە.