
دیكۆی بەڕێوبەری وەرزشی بەرشەلۆنە باسی لە بارودۆخی یانەكە كرد و كڕینی ئۆلمۆشی بە گرێبەستێكی باش وەسفكرد و ئاماژەی بەوەكرد یاریزانە هاوسەنگی بۆ یانەكە گەڕاندوەتەوە.
سەبارەت بە هانس فلیكیش وتی: راهێنەرەكە پیاوێكی ئارام و تێكۆشەرە، وەك راهێنەر ئایندەیەكی رۆشن و گەورەی لە پێشە.
دەربارەی بازاڕی گواستنەوەشی ئاماژەی بەوەكرد، پلانیان وابووە ئەگەر یاریزانەكان باش بن ئەوە زۆر گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانی تر نەدەن، لەبەر ئەوەش ئەوان بە دوای هاوسەنگیدا دەگەڕان و بە گواستنەوەی ئۆلمۆش خواستەكەیان جێبەجێ بووە.
دوپاتیشیكردەوە چەندین گرێبەست پێشكەش بە یاریزانەكانی یانەكە كراون، بەڵام بەوپێیەی ئەوان خەریكی درووستكردنی تیپێكی بەهێزن دەستبەرداری یاریزانەكان نەبوونە.
سەبارەت بە لاماسیاش وتی: ئێمە هەموو رۆژێك لەسەر ئەوان قسەو گفتوگۆمان هەیە و لە تەواوی لایەنەكان دەكۆڵینەوە، شتێكی زۆر باشە یاریزانی خۆت یاری پێبكەیت وەك لەوەی بچیت یاریزانی تر بگوازیتەوە.